هامیلتۆن پێشەنگی قۆناغی پاڵاوتنی دووەمی فۆرمولا وەنی ئازەربایجان بوو

AM:11:29:20/09/2025

52 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هامیلتۆن پێشەنگی قۆناغی پاڵاوتنی دووەمی فۆرمولا وەنی ئازەربایجان بووە و لیکلێر لە پلەی دووەمدایە.

پێشبڕکێی خەڵاتی فۆرمولا وەنی ئازەربایجان بەردەوامی هەیە کە لە گۆڕەپانی باکوی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکاندا، لویس هامیلتۆنی بەڕیتانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

هامیلتۆن کە لە تیمی فێراریە توانی ماوەی پێشبڕکێکە بە یەک خولەک و 41 چرکە و لە هەزاردا 293 چرکە ببڕێت بە جیاوازی لە هەزاردا 74 چرکە لەگەڵ چارلز لوکلێری دووەم.

هەریەکە لە جۆرج رۆسێلی بەڕیتانی و کیمی ئەنتۆنێلی ئیتاڵی لە تیمی مێرسیدێس لە پلەکانی سێیەم و چوارەمی پێشبڕکێکەدا بوون، ماکس ڤیرستاپنی هۆڵەندیش پلەی شەشەمی بەدەستهێنا.

پێشتریش لە قۆناغی پاڵاوتنی یەکەمدا، لاندۆ نۆرێسی بەڕیتانی کە لە تیمی ماکلارێنە لە پلەی یەکەمدا بوو بە جیاوازیەکی کەم لەگەڵ ئۆسکار پیاستری هاوتیمی.

خ . ک