AM:10:49:20/09/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیکۆ دوپاتیکردەوە نوێکردنەوەی گرێبەستی
دی یۆنگ نزیکە و داهاتووی لیڤاندۆڤسکیش ساڵ لە دوای ساڵ دیاریی دەکرێت.
دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە
لە لێدوانێکیدا لەسەر داهاتووی چەند یاریزانێکی یانەکەیان رایگەیاند، رۆژانە کار
لەسەر ئەو شتانە دەکەن کە لە سوودی یانەکەیانە.
دیکۆ دەڵێت، لە ماوەی رابردوودا لە گفتوگۆی
بەردەوامدا بوون لەگەڵ فرینکی دی یۆنگ لەسەر یەکلاکردنەوەی داهاتووی، بە
دڵنیاییەوە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکە.
دیکۆ دوپاتیکردەوە کە ئەوان دڵخۆشن بەو ئاستە
نایابەی کە دی یۆنگ پێشکەشی دەکات لە یاریگادا، جگە لەوەش یاریزانەکە هەست بە
دڵخۆشی دەکات لەبەرئەوە هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا نییە.
لەسەر چارەنووسی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، دیکۆ
ئاشكرایکرد، بارودۆخی ئەو یاریزانە جیاوازە و یاریزانێکی گرنگبوو ئێستاش هەروایە
بەڵام بەهۆی زۆری تەمەنیەوە ساڵ لەدوای ساڵ داهاتووی دیاریی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجیان ئەوە بووە
یاریزانە گرنگەکان لەدەستنەدەن بە نمونەی لامین یاماڵ و رافینیا و کوندێ تا بناغەی
یانەکەیان بپارێزن، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستیان بە یاریزانی وەک مارکۆس راشفۆرد
هەبوو.
خ . ک