ئینزاگی: یەکسانبوونێکی بە ئازار بوو

AM:10:09:20/09/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی رایگەیاند یەکسانبوونێکی بە ئازار بووە و پێکان هۆکاری سەرەکی لەدەستدانی سێ خاڵی ئەو یارییە بوو.

سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەی هیلال دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ ئەهلی رایگەیاند، ئەنجامەکەیان زۆر بە ئازار بوو بەهۆی ئەوەی ماوەی 80 خولەک باشترین یارییان ئەنجامداوە.

ئینزاگی وتی، فشاری یارییە یەک لەدوای یەکەکان هۆکاری ئەوە بوو کە یاریزانەکان سەرنجی خۆیان لەدەستبدەن لە کۆتا خولەکەکاندا، جگە سلەوەش پێکان بەشێکی تری ئەو ئەنجامانەیە.

وتیشی، کورسی یەدەگی یانەکەم کەموکوڕی نییە و گۆڕانکارییەکان بەهۆی ماندووبونی یاریزانەکانەوە بووە، بەشداری نەکردنی سکانسێلۆ کاریگەری خراپی لەسەر باڵی راستی بەرگریمان هەبوو.

دەشڵێت، ئەم جۆرە یارییانە هاوشێوەی رووبەڕووبونەوە گەورەکانی ئەوروپایە و هاندەران چێژیان لێدەبینی بەڵام من دڵخۆش نەبووم چونکە ئامانجم بردنەوە بوو، دەبێت لەم یارییەوە لە ئەهلیەوە فێربین کە هیچ کاتێک کۆڵ نەدەین.

خ . ک