PM:11:14:19/09/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دابەزینی ئاستی و جێبەجێ نەکردنی مەرجەکان هۆکاری وەستانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس بووە.
لە چەند مانگی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، ڤینیسیۆس جۆنیۆر چەندین ئۆفەری ریاڵ مەدریدی رەتکردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، هۆکارەکەشی ئەوە بووە داوای زیادکردنی مووچەکەی کردووە کە هاوشێوەیکیلیان مباپێ ببێت.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، هۆکاری سەرەکی وەستاندنی گفتوگۆی نوێکردنەوەی ڤینیسیۆس لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە دابەزینی ئاستی ئەو یاریزانە بووە.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی شاهانە بە ئەستێرە بەرازیلیەکەیان وتوە بەهۆی ئەوەی ئاستی دابەزیوە لە یارییەکاندا ناتوانن مووچەکەی بۆ زیادبکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو مامەڵەیەی ئێستا ئەلۆنسۆی راهێنەر لەگەڵ ڤینیسیۆس دەیکات بۆ لێدان لە یاریزانەکە و بێزار کردنی نییە بەڵکو دەیەوێت ئەوە ببێتە پاڵنەرێک تا ئەو یاریزانە بگەڕێتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی.
لە کۆتاییشدا دڵنیاییداوە لەوەی کە کێشەی ناوخۆی یاریزانەکان بەتایبەت کێبڕکێ کردنی مباپێ پەیوەندی بە یەدەگ کردنی ڤینیسیۆسەوە نییە و داوای لێکراوە هاوشێوەی وەرزەکانی رابردوو بدرەوشێتەوە لە یاریگادا.
خ . ک