خولی سعودیە.. هیلال و ئەهلی لە کلاسیکۆدا یەکسانبوون

PM:11:09:19/09/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە هیلال بە یەکسانبوون لەگەڵ  ئەهلی هەلی چوونە پێشەنگی ریزبەندی لەدەستدا.
لە هەفتەی سێیەمی خولی سعودیە و لە یاریی کلاسیکۆدا، یانەی ئەهلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی هیلالی کرد.
تایمی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی هیلال کۆتاییهات، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی 12 و 24 و 41 مالکۆم دوو گۆڵ و تیۆ هێرناندێز تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەمدا، لە خولەکەکانی 78 و 77 ئیڤان تۆنی دوو گۆڵی بۆ ئەهلی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 91 دیمیرال ئەنجامەکەی بۆ ئەهلی یەکسانکردەوە و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە هەمان هەفتە، یانەی قادسیە رووبەڕووی خلیج بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، فەیحا و شەباب بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.
دوای ئەو ئەنجامانە، قادسیە بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ و بەکاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی، هیلال لە پلەی حەوتەمدایە و ئەهلیش لە پلەی هەشتەم دەبینرێت.
ئەمشەویش لە کاتژمێر شەش و 40 خولەک یانەی ئیتیحاد رووبەڕووی نەجمە دەبێتەوە، دواتریش یانەی نەسر میوانداری ریاز دەکات.
خ . ک