لێدوانی ئەمۆریم و مارێسکا پێش یارییەکەی نێوانیان

PM:10:49:19/09/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمۆریم رایگەیاند دەبێت یاریزانەکان شەڕانگێز بن و مارێسکاش دوپاتیکردەوە بارودۆخی پالمەر زۆر باشە.

پێش یارییەکەی نێوان مانچستەر یونایتد و چێڵسی لە پریمەر لیگ، رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری شەیتانە سوورەکان رایگەیاند، لە یاریی رابردوومان بەرامبەر مانچستەر سیتی بێ هەڵوێست بووین لەبەرئەوە دەبێت ئەم یارییە سەرجەم یاریزانەکان شەڕانگێز بن لەپێناو بەدەستهێنانی سێ خاڵ.

ئەمۆریم دەڵێت، ئەگەر بمانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنین بە دڵنیاییەوە دەبێت لەناوچەی سزا کاریگەر و یەکلاکەرەوە بین، بەرامبەر یانەیەک یاریی دەکەین کە ئەنجامی نایابی هەیە و مەترسیدارن لە یاریگادا.

دەشڵێت، گەڕانەوەی لیساندرۆ مارتینێز زۆر گرنگ دەبێت بۆ ئێمە چونکە بەرگریکارێکی نایابە، دەبێت لە هەموو هێڵەکانی یاریگادا باش بین و هاوسەنگی لە نێوانیاندا بپارێزین.

لە بەرامبەردا، ئینزۆ مارێسکای راهێنەری چێڵسی رایگەیاند، ئەگەر تووشی کێشە ببنەوە لەم یارییەدا زۆر ئاساییە چونکە چەند یارییەکی بەدوای یەکیان ئەنجامداوە لە کاتێکدا مانچستەر یونایتد ماوەی یەک هەفتەیە لە پشوودایە و ئامادەکاری کردووە.

مارێسکا وتی، کۆل پالمەر بارودۆخی زۆر باشە و ئامادەیە بۆ یارییکردن، شکستی یاری رابردوومان بەرامبەر بایرن میونشن ئەنجامێکی ئاسایی بوو چونکە یارییەکەمان قورسبوو.

وتیشی، من لە هەستی هەموو یاریزانەکان تێدەگەم بەتایبەت بابەتی رەحیم ستێرلینگ، یاریزانەکان دەبێت بزانن ئیش و ئەرکیان چییە بە نمونەی ئەوەی کە باوکی من تەمەنی 75 ساڵە، لە رابردوودا ماوەی 50 ساڵ ماسیگر بوو رۆژانەش شەش کاتژمێر ئەو کارەی دەکرد و کارەکەی قورسبوو بەڵام خۆشیدەویست لەبەرئەوە دەبێت یاریزانەکانیش بەو شێوەیە بیر بکەنەوە لە ئەرکەکەیان.
خ . ک