PM:09:47:19/09/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ پێشەنگی ئەو یاریزانانەی گرتووە کە زۆرترین داهاتی دەبێت لە ساڵی 2025دا و مێسی دووەمە.
پێگەی فەرمی رانکین رۆیال ریزبەندی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لە ساڵی 2025دا زۆرترین داهاتیان دەبێت لەسەر ئاستی سەرجەم وەرزشەکان کە پەیوەستە بە مووچە و چەند بابەتێکی تر.
لەگەڵ باسکردنی ئەو بابەتانەش دەستبەجێ لەلایەن هاندەرانی تۆپی پێوە چاوەکان دەچنە سەر هەردوو ئەستێرەی تۆپی پێ کریستیانۆ رۆناڵدۆیپۆرتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی.
ئەو پێگەیە رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی زۆرترین داهاتی دەبێت لە ساڵی 2025دا بەهۆی ئەوەی مووچەی 225 ملیۆن دۆلاریساڵانە لە یانەی نەسر وەردەگرێت جگە لەوەش 50 ملیۆن دۆلار وەک ریکلام و سپۆنسەر وەردەگرێت کە کۆی گشتی داهاتەکانی دەکاتە 275 ملیۆن دۆلار.
ستیفان کوری یاریزانی باسکەی ئەمریکا لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە بە داهاتی 156 ملیۆن دۆلار، هەریەکە لە تایسۆن فوری بۆسکێنەری بەریتانی بە 146 ملیۆن دۆلار و داک پرێسکۆتی یاریزانی کریکێتی ئەمریکی بە 137 ملیۆن دۆلار لە پلەکانی سێیەم و چوارەمی ریزبەندیدان.
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە پلەی پێنجەمی ئەو یاریزانەدایە کە لە ساڵی 2025دا زۆرترین داهاتی دەبێت بە بڕی 135 ملیۆن یۆرۆ کە وەک مووچە و پاداشت و ریکلام و سپۆنسەرەکان وەری دەگرێت.
خ . ک