PM:08:03:19/09/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی رایگەیاند مۆندیالی یانەکان کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەریان و هۆفینهایمیش بەردەوام ئاستی لە بەرزبونەوەدایە.
ڤینسینت کۆمپانی راهێنەری یانەی بایرن میونشن پێش یارییەکەیان بەرامبەر هۆفینهایم رایگەیاند، بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان کاریگەری زۆر باش و ئەرێنی هەبووە لەسەریان.
کۆمپانی دەڵێت، یاریزانە نوێیەکانمان کە بەشداریان لەو پاڵەوانێتییەدا کرد بە شێوەیەک دەردەکەون لە یاریگادا وەک ئەوەیە کە ماوەی چەند وەرزێک بێت لەگەڵیاندا یاریی بکەن.
دەشڵێت، هۆفینهایم یانەیەکی سەرنجڕاکێشە و لە یارییە دۆستانەکاندا ئەنجامی زۆر باشی هەبووە و بووەتە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیاش لەبەرئەوە نابێت یارییەکەمان بە ئاسان وەربگرین.
کۆمپانی وتی، بەردەام هەوڵدەدەین زۆرترین فشار بکەین لە یاریگادا بەڵام ئەگەر پێویستی کرد بە دڵنیاییەوە ماوەیەکی زۆر لە بەرگریدا دەمێنینەوە، ناکرێت ماوەی 90 خولەکی بەردەوام هێرش بکەیتە سەر یانەی بەرامبەر.
خ .ک