گرێبەستی گەورە پێشکەشی فێرمین کراوە

PM:07:05:12/05/2025

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سعودییەکان گواستنەوەی فێرمین لۆپێزیان کردووەتە ئامانج و بەرشەلۆنەش فرۆشتنی رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، یانەی نەسڕی سعودی داوای لە سندوقی وەبەرهێنانی سعودی کردووە کە رێکارەکانی گواستنەوەی فێرمین لۆپێز بۆ ریزەکانی یانەکەیان دەستپێبکەن.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە، یانە سعودییەکە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بەشداری لە پێدانی بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بە یانەی بەرشەلۆنە کە 60 ملیۆن یۆرۆیە.

دەشڵێت، ئەو یانەیە بڕیاریداوە ئەگەر سەرکەوتوو بن لە رازیکردنی ئەو یاریزانە ئەوا مووچەیەکی ساڵانەی پێشکەش بکەن کە زیاتر بێت لە 10 ملیۆن یۆرۆ و زۆر لەو مووچەیەی ئێستای زیاترە کە لە یانە کەتەلۆنییەکە وەریدەگرێت.

نوسیویەتی، یانەی بەرشەلۆنە بە هەموو شێوەیەک فرۆشتنی ئەو یاریزانە رەتدەکاتەوە و بە نیازە گرێبەستەکەی تا چەندین ساڵیتر نوێبکاتەوە بەهۆی ئەوەی فێرمین لۆپێز دەتوانێت لە چەند شوێنێکی جیاوازی یاریگادا یاری بکات و بووەتە چەکێکی هەمەجۆر لە پێکهاتەکەی هانسی فلیکی راهێنەر.