PM:03:37:03/05/2025
392 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆرتوا نزیکترین گۆڵچییە بۆئەوەی بتوانێت خەڵاتی زامۆرا لەم
وەرزەی خولی ئیسپانیا بباتەوە.
ڕۆژنامەی ئاس بڵاویکردەوە، تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی بووەتە
پاڵێوراوی یەکەم بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی زامۆرا وەک باشترین گۆڵچی خولی ئیسپانیا
لەم وەرزەدا.
کۆرتوا لەگەڵ ڕیال
مەدرید ئاستێکی نایابی پێشکەش دەکات، لە 27 یاریدا تەنها 22 گۆڵی لێ تۆمارکراوە.
نزیکترین گۆڵچی لێوەی یان ئۆبلاکی ئەتلەتیکۆ مەدریدە
کەلە لە 32 یاریدا 27 گۆڵی لێ تۆمارکراوە و دەیڤد سۆریای گۆڵپارێزی خیتافیش لە 33 یاریدا
30 گۆڵی لێکراوە.
ئەگەر کۆرتوا تا کۆتایی ئەم وەرزە بتوانێت پارێزگاری لە
پلەی یەکەم بکات ئەوا بۆ جاری چوارەم خەڵاتی زامۆرا دەباتەوە.
خەڵاتی زامۆرا ساڵانە رۆژنامەی مارکا دابەشی دەکات و
دەدرێت بەو گۆڵچیانەی لە وەرزەکەدا کەمترین گۆڵیان لێ تۆمارکراوە، بەڵام پێویستە
لە وەرزەکەدا بەشداری 28 یاری کردبێت و ماوەی هەر یارییەک لە 60 خولەک کەمتر نەبوبێت.