PM:07:58:26/03/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاکان
رایگەیاند بەهۆی خۆشەویستی زۆری هاندەرانی ئینتەر گرێبەستی بایرن میونشنی
رەتکردووەتەوە.
هاکان کانهانگلو
ئەستێرەی تورکی، یاریزانی یانەی ئینتەرمیلان باسی لە هۆکاری پشت ڕەتکردنەوەی
گواستنەوەی بۆ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد.
کالهانۆگلو لە خولی ئیتاڵیا لەگەڵ ئینتەرمیلان
ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بایرن میونشن گرێبەستی
پێشکەش بکات.
یاریزانەکە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆی
کەتەلۆنی ئەنجامداوە و وتی ئامانجم بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگە، لە ئیتاڵیا هەموو
شتێکم بردووەتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هیوادارم خەڵاتی تۆپی
ئاڵتونیش بەدەست بهێنم، هاندەرانی ئینتەرمیلان وەک یاریزان و وەک کەسێک پشتگیریان
کردم، هەر بۆیەش نەچوومە بایرن میونشن.
ئەستێرە
تورکییەکە تەمەن 31 ساڵە و یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستە و گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیلان
لە مانگی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت، هاکان لە مانگی تەمموزی 2021 لە یانەی میلانی
ڕکابەرەوە پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا 167 یاری لە سەرجەم
پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 36 گۆڵ و 28 ئەسیستی تۆمارکردووە.