PM:10:50:17/03/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
برونۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە ناکات و گرێبەستی نوێی لەگەڵ مان یونایتد واژ کردووە.
فابریزیۆ رۆمانۆ لە بەرنامەی گیڤمی سپۆرت ڕوونیکردەوە، کە بورنۆ فێرناندێز لە ڕێگای گواستنەوەی بۆ بایرن میونشن لە هاوینی داهاتوودا نییە، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە مانگی تەمموزی ڕابردوو گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ مانچستەر یونایتد واژۆ کردووە، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.
ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانە پورتوگالییەکە متمانەی بە پڕۆژەی وەرزشی یانەکەی هەیە لەژێر سەرپەرشتی ڕوبن ئەمۆریمی ڕاهێنەری یانەکەدا، هەروەها بیر لە ڕۆیشتن ناکاتەوە.
ڕۆمانۆ دووپاتیشیکردووەتەوە، فێرناندێز یاریزانێکی سەرەکییە لە تیپەکەدا کە ڕوبن ئەمۆریم سەرۆکایەتی دەکات، متمانەی تەواوی بە تواناکانی یاریزانەکە هەیە و لە پلانە تاکتیکییەکانیدا پشتی پێدەبەستێت، چونکە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت.
یاریزانە پورتوگالییەکە لە سەرەتای ژیانی وەرزشییەوە لەگەڵ شەیتانە سورەکانئاستێکی سەرنجڕاکێشی هەیە، لەم وەرزەدا لە کۆی 44 یاریدا بەشداریی لە 31 گۆڵدا کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.