مباپێ: ڤینیسیۆس شایستەی باڵۆ دۆر بوو

AM:11:54:18/03/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ دوپاتیکردەوە ڤینیسیۆس شایستەی باڵۆن دۆر بووە و پەیوەندی لەگەڵ دیشامپ باشە سەرەڕای هەندێک ناکۆکی.

کیلیان مباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی لو باریزیانی فەرەنسی رایگەیاند، لەو بڕوایەدا بووە کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر خەڵاتی باڵۆن دۆری وەرزی رابردوو بەدەستبهێنێت و ئارەزووی ئەوەشی خواستووە کە ئەوە روبدات.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیدیە دیشامپی راهێنەر، مباپێ دوپاتیکردەوە کە رێزێکی زۆری ئەو راهێنەرە دەگرێت و پەیوەندیەکی زۆر باشی لەگەڵدا هەیە سەرەرای بوونی هەندێک ناکۆکی بەڵام پێویست ناکات ئەو بابەتانە گەورە بکرێن و بچنە بەردەمی میدیاکان.

دەشڵێت، هەموو کاتێک رێزێکی زۆری بۆ دیشامپ هەبووە و ئەو راهێنەرەیە کە بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەرەنسای کردووە و پێکەوە چەندین دەستکەوتنی نایابیان بەدەستهێناوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تەنها سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا دەزانێت زەینەدین زیدان دەبێتە جێگرەوەی دیدیە دیشامپ لە دوای مۆندیالی 2026 یان نا، ئێمە یاریزانین و ناتوانین بچینە ئەو بابەتانەوە.

لە کۆتاییشدا وتی، ئەگەر ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سان جیرمان ببینم بە دڵنیاییەوە دەستی دەگرم چونکە چەند ساڵێک لەو یانەیە یاریم کردووە و کاتی نایابی لەگەڵدا بەسەر بردووە، لە ئێستادا سەرنجم لەسەر ریاڵ مەدریدە و دەمەوێت سەرجەم نازناوەکانی ئەم وەرزەی لەگەڵدا بەدەستبهێنم.

خ . ک