PM:12:36:18/03/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆریڤال دوپاتیکردەوە کۆڵۆمۆبیا زۆر
پێشکەوتووە و ئەرجەنتینیش شایستەی ئەوەیە رێزی بگیرێت.
دۆریڤال جۆنیۆری راهێنەری هەڵبژاردەی
بەرازیل پێش دوو یاری داهاتوویان بەرامبەر کۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین لە لێدوانێکیدا
رایگەیاند، ئەو دوو هەڵبژاردەیە بەهێزن و بردنەوە لێیان ئاسان نابێت.
دۆریڤال وتی، هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا لە
پرۆسەری گەشە کردندایە و خاوەنی چەندین ئەستێرەی گەورەیە لە ئێستای تۆپی پێدا،
ئاستی ئەو هەڵبژاردەیە بەرەوپێش چووە.
وتیشی، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاڵەوانی
جیهانە و نازناوی دوایین کۆپا ئەمریکاشی بەدەستهێناوە لەبەرئەوە شایستەی ئەوەیە بە
جوانترین شێوە رێزی ئەو هەڵبژاردەیە بگیرێت.
دەشڵیت، بە دڵنیاییەوە کاری ئێمەش ئەوەیە
کە ئاستی هەڵبژاردەی بەرازیل باشتر بکەین و گەشەی زیاتری پێبدەین، دەمانەوێت بە
باشترین شێوە ئامادەکاری بکەین بۆ دوو یاری داهاتوومان.
هەڵبژاردەی بەرازیل بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ
لە پلەی پێنجەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشووردایە بۆ مۆندیالی 2026، بە جیاوازی
یەک خاڵ لەگەڵ کۆڵۆمبیا و ئیکوادۆری سێیەم و چوارەم.
خ . ک