PM:01:09:18/03/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆدریچ ئامانجی مانەوەیە لە ریاڵ مەدرید و
دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ یەک وەرزیتر نوێبکاتەوە.
لوکا مۆدریچی 39 ساڵ و ئەستێرەی کرواتی لە
کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کۆتاییدێت و تا ئێستاش
داهاتووی بە نادیاری ماوەتەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆی پەیامنێری سکای سپۆرت
بڵاویکردەوە، ئامانجی لوکا مۆدریج لە ئیستادا تەنها مانەوەیە لە ریاڵ مەدرید و
هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکات لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
فابریزیۆ دوپاتیکردەوە کە ئەستێرە
کرواتیەکە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە بۆ یەک وەرزیتر و تا هاوینی
ساڵی 2026 نوێبکاتەوە.
دەشڵێت، لە ئێستادا ئەو یاریزانە چاوەڕێی
ئۆفەری نوێی یانەکەی دەکات کە پێشکەشی بکات تا رەزامەندی لەسەر بدات چونکە بژاردەی
یەکەمی بەردەم یاریزانەکە مانەوەیە لەو یانەیە.
مۆدریچ لە 2012ەوە پەیوەندی بە ریاڵ
مەدریدەوە کردووە و بەشدار بووە لە 579 یاریدا، 30 نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە
کە شەش نازناویان چامپیۆنز لیگە.
خ . ک