بوفۆن: هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاستێکی باشی هەیە

PM:10:31:17/03/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بوفۆن نەیشاردەوە ئیتاڵیا بەرامبەر یەکێک لە بەهێزترین هەڵبژاردەکانی جیهان یاریی دەکات بەڵام لە ئاستێکی باشدان.

بۆفۆن بە گۆڤاری کیکەری ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، ئیتاڵیاتیپێکی زۆر ڕکابەری هەیە، ڕاهێنەرێکی زیرەک و کاریزما کەلوسیانۆ سپالێتییە سەرۆکایەتی دەکات، هەروەها یاریزانیپیشەگەری هەیە کە شایستەی یاریکردنن بۆ هەر تیپێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردەکە ساڵی ڕابردوو لە قۆناغی 16دا لە یۆرۆی2024 کرایە دەرەوە، بەڵام دەتوانێت لە نەیشنز لیگدا ئاستی باش بەرامبەر ئەڵمانیا پێشکەش بکات.

بوفۆن دووپاتیشیکردەوە، دەبێت هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کارەکانی شەش مانگی رابردوو پشتراستبکەنەوە، هەرچەندە بەرامبەر یەکێک لە بەهێزترین هەڵبژاردەکان یاریی دەکەن، بەڵام لە ئاستی ئەواندان.

باسی لەوەشکرد، دەبێت لە تۆپی پێدا هەرچییەک روویدا لەبیری بکەیت بەو مەرجەی وانەی لێ فێربیت و کاریگەری ئەرێنی لەسەر داهاتووت جێبێڵیت و ئەنجامەکان وەڵام بدەیتەوە.