AM:10:59:18/03/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
عێراق لە ئامادەکارییەکانی بۆ
پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەردەوامە و کاساس سێ مەرجی بۆ یاریزانەکان دیاریکرد
هەڵبژاردەی تۆپی پیی عێراق بە
راهێنەرایەتی خیسۆس کاساسی ئیسپانی لە مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ دوو یاری
داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەردەوامە.
یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە راگەیەندراوێکدا
بڵاویکردەوە کە هەریەکە لە زیدان ئیقبالی یاریزانی یانەی ئۆترێختی هۆڵەندی و
مێرخاس دۆسکی یاریزانی ڤیکتۆریا پلزنی چیکی گەیشتونەتە شوێنی راهێنانی
هەڵبژاردەکەیان.
یەکێتییەکە سوپاسی سەرجەم میدیاکانی کرد
کە پابەندی رێنماییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بوون و بە پێی یاساکان
راهێنانەکانیان جێهێشتووە چونکە بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوون.
بە پێی میدیا عێراقییەکان بێت، کاساسی
راهێنەر پابەندی بەسەر یاریزانەکاندا سەپاندووە لە راهێنانەکاندا بە ئامانجی ئەوەی
کە سەرنجی زۆریان هەبێت لەپێناو بەدەستهێنانی زۆرترین خاڵ بەرامبەر کوەیت و
فەلەستین چونکە دڵنیایە لەوەی بە بردنەوەی ئەو دوو یاریە بەڕێژەیەکی زۆر گەیشتن بە
مۆندیالی 2026 مسۆگەر دەکات.
کاساس بڕیاریداوە بە داخستنی هۆتێلی
یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی بەڕووی میدیا و رۆژنامەکاندا تا بەدوور بن لە فشار
خستنە سەریان، تەنانەت رێنمایی بە یاریزانەکان داوە لەسەر شێوازی نان خواردن و
کاتی خەوتنیش، هەر یاریزانێکیش پابەند نەبێت بە دڵنیاییەوە دووردەخرێتەوە.
خ . ک