PM:11:32:15/03/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنی پێیوایە ئەگەر
بەرشەلۆنە بردنەوە بەدەستبهێنێت نزیک دەبێتەوە لە بردنەوەی لا لیگا و فلێکیش دەڵێت
زۆر بە باشی خۆمان ئامادە کردووە.
راهێنەری هەردوو یانەی ئەتلەتیکۆ
مەدرید و بەرشەلۆنە پێش یارییە گرنگەکەیان لە خولی ئیسپانیا لێدوانی خۆیان
خستەڕوو.
لە سەرەتادا سیمیۆنی
راهێنەری رۆخیبلانکۆس وتی: ئەو هەستانەی هەمووان هەمانە توڕەیی و نادادپەروەرییە دەربارەی چامپیۆنز لیگ، تاکە
شتێک کە دەسەڵاتم هەیە بیکەم کارکردنە بۆ ئەوەی تیمەکە وەک خۆی بەردەوام بێت لە
کێبڕکێکردن.
وتیشی: ئەگەر سەرکەوتن بەدەست بهێنین نزیک دەبینەوە،
ئەگەر یەکسان بین، مەودای کێبڕکێکەدەپارێزین، بەڵام ئەگەر بەرشەلۆنە سەربکەوێت زۆر لە نازناوەکە نزیک دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا هانسی فلێکی
راهێنەری بەرشەلۆنە دوپاتیکردەوە، بێگومان یارییەکە سەخت دەبێت، ئەگەر بتوانیت لەو
یارییانەدا پێشبکەویت ئەوا بێگومان زۆر باش دەبێت ئـەش ئامانجمان ئەوەیە.
روونیشیکردەوە، تیپەکە
لە قۆناغێکی ئامادەکاری قورس دەبینێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە توانای جەستەیی
باشدان و یاریزانی بە ئەزموون و نایابیان هەیە، بەڵام زۆر بە باشی خۆیان بۆ
یارییەکەی ئەتلەتیکۆ ئامادە کردووە.
دەشڵێت: بێگومان
ڕووبەڕووی یەکێک لە باشترین تیپەکان دەبینەوە، ئەتلەتیکۆ و ڕیاڵ مەدرید هەموویان
تیپی گەورەن، هەمیشە دەڵێم یانەکانی لالیگا یارییەکی تۆپی پێی نایاب دەکەن، بردنەوە
لە بەرامبەر ئەم تیپانە قورسە.
بیلال کاکە