PM:09:57:15/03/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی نەیشاردوە یارییەکەیان
سەخت دەبێت و پاریس و مارسیلیا وەک بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی لا لیگا بۆ فەرەنسا
پێویستن.
لویس ئینریکی
ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان پێش رووبەڕووبوونەوەی مارسیلیا وتی: دێربی پێویستی بە
ئارامی هەیە نەک گرژی و وروژاندن و پاڵنەر، ئێل کلاسیکۆ دان بە ڕیزبەندی ئەو دوو
تیپەدا نانێت، ئەوە ڕکابەرییەکی مێژووییە کە ساڵانێکی زۆری خایاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رکابەرییە بۆ هەردوو یانە زۆر باشە، چۆن ریاڵ مەدرید
و بەرشەلۆنە بۆ لا لیگا پێویستە، ئاواش پاریس سان جێرمان و مارسیلیا بۆ خولەی
فەرەنسا پێویستن.
روونیشیکردەوە، دڵخۆشە
بەوەی دۆوی پەیوەندی بە ریزەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا کردووە، دواجار ئەوە بۆ
داهاتووی یانەکە زۆر باشە و ئەوانیش تێدەگەن کە دەتوانن لە پاریس گەشە بکەن.
دەشڵێت: ئیمری راهێنەری
ئەستۆن ڤیلا ڕاهێنەرێکی دیارە و لە هەموو ئەزموونەکانیدا سەرکەوتنی
زۆری بەدەستهێناوە، ئەو لە ڕێکخستنی تیپەکەیدا باشە و شێوازی کارکردنم بە باشی
دەزانێت، چەندین جار یەکترمان بینیوە، هەمیشەش چەندین کێشەی تەکنیکی بۆ من
دروستکردووە.
بیلال کاکە