PM:10:51:15/03/2025
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا یانەی ئەی
سی میلان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کۆمۆی بردەوە.
لە یارییەکی هەفتەی 29ـی
خولی ئیتاڵیا میلان لە یاریگای سانسیرۆ و لەبەردەم هاندەرانی میوانداری کۆمۆی کرد.
تایمی یەکەم، میلان لە
کەشی یارییەکە نەبوو، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لوکاس دا کونیا لە خولەکی 33 گۆڵی
یەکەم بۆ کۆمۆ تۆمار بکات، ئەنجامی نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
تایمی دووەم، رۆسۆنێری
کۆنترۆڵی یارییەکەی گرتە دەست و لە خولەکەکانی 53 و 75 دوو گۆڵی لە رێگەی پۆلیسیچ
و ریندەرز تۆمارکرد و ئەنجامەکەی لە سودی خۆی هەڵگەڕاندوە، لە کۆتا خولەکەکانیش
دێلی ئالی یاریزانی کۆمۆ بە کارتی سور کرایە دەرەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە
دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی میلان کۆتایی هات، بەو ئەنجامە میلان بە
کۆکردنەوەی 47 خاڵ لە پلەی حەوتەم دەبیندرێت و کۆمۆ پلەی 13ـی گرتووە.
بیلال کاکە