PM:10:59:15/03/2025
52 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا رایگەیاند دەبێت
باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن و مارێسکا جەختیکردەوە دەیانەوێت سێ خاڵەکە
بەدەستبهێنن.
پێش یارییەکەی نێوان ئارسناڵ
و چێڵسی کە لە یاریگای ئیماڕات ئەنجام دەدرێت، راهێنەری هەردوولا لێدوانی خۆیان خستەڕوو.
لە سەرەتادا میکێل
ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ دوپاتیکردەوە، پێیوایە یارییەکە تەواو جیاواز دەبێت، ئەوان
وەک تیمێک بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش گەشەیان کردووە، بە تایبەت بەو کارانەی کە
ئینزۆ
ئەنجامی داوە و ئەو بەهرە زۆرانەی لە پێکهاتەکەدا هەیە.
وتیشی: یارییەکە سەخت دەبێت
و دەبێت باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین، هەردوو یانەکە ویستی زاڵبوونیان هەیە
بەسەر یاریگادا و چێڵسی لە ڕووی کۆنترۆڵی تۆپەوە هاوشێوەی ئێمەیە، هەروەها توانای
تاکە کەسی زۆریان هەیە.
دەشڵێت: ئامانجی ئێمە
سەپاندنی توانا و شێوازی خۆمانە بەسەر بلوزدا، دەمانەوێت یارییەکە ببەینەوە و خاڵە
بەهێزەکان لە چێڵسی وەرگرینەوە.
لە بەرامبەردا ئینزۆ
مارێسکای راهێنەری چێڵسی دەڵێت: یارییەکی گەورە دەبێت، لەبەر ئەوەی ئارسناڵ یانەیەکی
بەهێزە و راهێنەرەکەیان چەندین ساڵە کار دەکات بۆ رێکخستنیان.
ئاماژەی بەوەشکرد،
یارییەکە گرنگە و ئامانجیان ئەوەیە یاریگا لە ئارسناڵ بچوک بکەنەوە و سێ خاڵەکە
بەدەستبهێنن، چونکە لە ئەگەری شکستی گەنەرز جیاوازییان دەبێتە سێ خاڵ.
بیلال کاکە