PM:10:37:15/03/2025
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید شکستی بەرامبەر ڤیاریاڵ گۆڕی بۆ بردنەوە
و بە کاتی چووە پێشەنگ.
لە یارییەکی هەفتەی 28ـی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی
یاریگای خۆی بووە میوانی ڤیاریاڵ.
تایمی یەکەم، لە سەرەتاوە ڤیاریاڵ تۆڕی ریاڵ مەدریدی هەژاند و لە
خولەکی هەشت بە گۆڵێکی خوان فۆیس پێشکەوت، بەڵام کیلیان مباپێ بە دوو گۆڵ لە
خولەکەکانی 17 و 23 وەڵامی دانەوە و ئەنجامەکەی پێچەوانە کردەوە.
لە تایمی دووەم، هەردوو یانە چەند گۆرانکارییەکیان ئەنجامدا بەڵام
یارییەکە بە هاوسەنگیی و بە هەمان ئەنجام مایەوە.
سەرەنجام دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی مێرەنگێ بووە ناونیشانی
یارییەکە، بەو ئەنجامە ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ بە کاتی چووە پێشەنگی
ریزبەندیی.
بیلال کاکە