PM:09:09:15/03/2025
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤان دایک رایگەیاند داوا لە هاندەرانی لیڤەرپوول دەکات
لەسەرخۆبن و سەرنج لەسەر پرێمەرلیگ و جامی کاراباو دابنێن.
ڤێرجل ڤاندایک سەبارەت بو نوێ کردنەوەی
گرێبەستەکەی وتی تاوەکو من هێور و ئارام بم پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، ئەگەر من
ناڕەحەت بوومایە، ئەوا بە شێوازی یاریکردنمەوە دیار دەبوو بەڵام من ئێستا دڵخۆشم
لە یانەکەم.
وتیشی ئێستا هیچ شتێک روون نەبووەتەوە
کە چی روودەدات، بەڵام نامەوێت دڵەڕاوکێ یاخود بابەتی لەمشێوەیە دروست بکەم، تەنیا
دەمەوێت سەرنجم لەسەر یاریکردن بێت و هیوادارم 10 یاریی داهاتوو ببەینەوە.
لەدرێژەی قسەکانیدا بەرگریکارە
هۆڵەندییەکە ئاماژەی بەوەکرد سەرنجی من بۆ یارییەکانی لیڤەرپوڵ دەبێت، بەڵام با
بزانین لە داهاتوودا چی روودەدات و دڵنیام لە ماوەکانی داهاتوودا هەواڵی نوێ دەبێت،
بەڵام چ جۆرە هەواڵێکە، ئەمەیان نازانم.
ڤان دایک جەختی
لەوەکردەوەداوا لە هاندەرانی یانەکەی دەکات لەسەرخۆبن و سەرنج لەسەر پرێمەرلیگ و جامی
کاراباو دابنێن.
لەکۆتاییدا وتی تاکە شت کە گوتومە و
ئێستا دەیڵێمەوە، شانازی بەوەوە دەکەم کاپتنی لیڤەرپوول دەکەم، چونکە مانایەکی
گەورەی لای من هەیە.
چۆمان سدیق