کۆنسێساو: هەست بە بێڕێزی دەکەم

PM:07:51:14/03/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆنسێساو نەیشاردەوە هەست بە بێڕێزی دەکات بەڵام راهاتووە هەروەها دەیەوێت شۆڕش بەرپا بکات.

سێرجیۆ کۆنسێساوی راهێنەری میلان پێش رووبەڕووبوونەوەی کۆمۆ رایگەیاند،یارییەکی گرنگ و سەختیان لەپێشە و سەرنجیان خستووەتە سەری و دەیانەوێت بە باشترین شێوە ئەنجامی بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو رۆژێک هەوڵ دەدەن شۆڕشێک بەرپا بکەن، ئەوە وەک تیم زۆر گرنگە و ئەگەر بتوانن ئەوە بکەن ئەوا بێگومان دەتوانن ئاستیان بەروەپێش بچێت.

وتیشی: پێویست ناکات بیر لە ئایندەی دوور بکەینەوە، دەبێت هەموو ڕۆژێک کار بکەین، هەروەها دەتوانین خۆشی لە کارکردندا ببینین تەنانەت کاتێک هەموو هەوڵێکمان دەدەین، گروپەکەش لە دۆخێکی باشدایە.

کۆنسێساو دەشڵێت: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا خەیاڵیی بوون، دەبێت بەردەوام بین و بزانین بۆ کوێ دەچین، هەوڵدەدەین کار لەسەر هەموو لایەنەکان بکەین، جەستەیی و دەروونی و تاکتیکی.

جەختیشیکردەوە، ناتوانێت کۆنترۆڵی ئەو قسە و باسانە بکات کە باسی دوورخستنەوەی دەکەن لە میلان، هەست بە بێڕێزی دەکات بەڵام ساڵانێکە لە تۆپی پێدایە و لەگەڵ دۆخەکە راهاتووە.
بیلال کاکە