باشترینەکانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ دیاریکران

PM:08:36:13/03/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێکهاتەی باشترینەکانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ دیاریکران و لە نێویاندا دۆنارۆما بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.

پێگەی فەرمی چامپیۆنز لیگ رایگەیاند، جیانلویجی دۆناڕۆمای گۆڵچی پاریس سان جێرمان بە باشترین یاریزانی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16 دەستنیشانکراوە.

دۆناڕۆما توانی ئاستێکی بەرز بەرامبەر لیڤەرپوول پێشکەش بکات و گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتەوە، هەروەها دوو لێدانی لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان گەڕاندەوە، بەو هۆیەوە کێبڕکێکەی لە مارکۆ ئەسینسیۆ و هاری کەین و ئیمری کان بردەوە.

گۆڵچیەکەی پاریس سەرکردایەتی باشترین پێکهاتەی ئەم هەفتەی خولی یانەپاڵەوانەکان دەکات و بەرگریکارانیش پێکدێن لە، ئیمری کان، رائول ئەسینسیۆ، دومفرێس، نونومێندێس.

لە هێڵی ناوەراسـتیش، رۆدریگۆ دی پاول و مارکۆ ئەسینسیۆ و پێدری ناویان هاتووە، هاوشـانی هێرشـبـەران رەحیم سـترلینگ، هاری کەین و ماکـسیمیلیان بیـر.
بیلال کاکە