PM:08:38:14/03/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی دڵخۆشە بە
ئاستی تیپەکەی و پێیوایە سەرەڕای ئاستەنگییەکان رکابەری لەسەر سەرجەم نازناوەکان
دەکەن.
پێش یارییەکەیان بەرامبەر
ڤیاریاڵ، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید دوپاتیکردەوە، ڤیاریاڵ تیپێکی ئاست
بەرزە و ئێمەش تەنیا سەرنجمان لەسەر ئەو یارییەیە و سەرنجمان لەسەر ئەو شتانە نییە
کە لە دەوورووبەرمان روودەدەن.
وتیشی: دەبێت یارییەکی
زیرەکانە بکەین، تیپەکە یاریی زۆر ئەنجامداوە و لایەنی جەستیی یاریزانەکان دەبێت
لەبەرچاو بگیرێت، ڤینیسیۆسیش دۆخی زۆر باشە بەڵام کەمێک ماندووە، بۆ یارییەکەش
ئامادەیە.
ئەنچیلۆتی دەشڵێت: وەرزێکە
پڕە لە فشار و سێ رۆژ جارێک یارییەک دەکەین، بەڵام سەرەڕای ئاستەنگییەکان هێشتا لە
ژیانداین و رکابەری لەسەر سەرجەم نازناوەکان دەکەین و دڵخۆشین بە ئاستمان.
ئاماژەی بەوەشکرد،
نایەوێت قسە لەسەر لێدانە سزاکەی ئەلڤارێز بکات تەنانەت ئەو لەوپۆستەدا نییە کە
پێداچوونەوە بۆ یاساکان بکات، یاسا هایە و دەبێت رێزی لێ بگیرێت.
بیلال کاکە