PM:06:32:14/03/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی ڤیاڕیاڵ و لە پریمەر لیگ مان سیتی یاری هەیە.
یارییەکانی خولە ناوخۆییەکان بەردەوامییان هەیە و سبەینێ لە خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە کاتژمێر هەشت و 30 خولەکدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ڤیاریاڵ.
ریاڵ مەدرید 57 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ بەرشەلۆنەی پێشەنگ، ئامانجی ئەوەیە بە بردنەوەی ئەو یارییە بچێتە پێشەنگی ریزبەندی و چاوەڕێی شکست یان یەکسانبوونی یانە کەتەلۆنیەکە دەکات.
لە بەرامبەردا، ڤیاڕیاڵ کە لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە، دەیەوێت بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی ئەو یارییە زیاتر نزیکبێتەوە لە پلەی چوارەمی ریزبەندی.
هەر سبەینێ بەڵام لە خولی ئینگلتەرا و لە کاتژمێر شەش، یانەی مانچستەر سیتی میوانداری برایتۆن دەکات و بە بردنەوەی ئەو یارییە دەگەڕێتەوە پلەی چوارەمی ریزبەندی.
لە خولی ئیتاڵیاش، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی کۆمۆ دەکات، لە خولی ئەڵمانیاش بایرن میونشن و بروسیا دۆرتمۆند دەبنە میوانی یونیۆن بەرلین و لایپزیگ.
خ . ک