رۆناڵدۆ: کاتێک بڕیارێک دەدەم هەموو جیهان سەرنجم دەدەن

PM:09:31:14/03/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە دڵخۆشە لە گەشتی بەرەوپێشچوونی سعودیە و کاتێک بریارێک دەدات هەموو جیهان سەرنجی دەدەن.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، کاپتنی یانەی نەسڕ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی حیکایەت وەعدڕایگەیاند، گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە هەنگاوێکی دروستە، سەرەڕای ئەو ڕەخنانەی سەرەتا ئاراستەی کراوە، رکابەری لە خولی سعودیە لە گەشەسەندندایە و شایەتحاڵی هاتنی ئەستێرەی نێودەوڵەتی زیاترە.

وتیشی: کاتێک کریستیانۆ بڕیارێک دەدات یان بە ئاراستەیەکی دیاریکراودا دەڕوات، جیهان سەرنجی دەدات و دەڵێن ئەو زیرەکە و لەبەر ئەوەیە شتێک روودەدات.

دەشڵێت: ناڵێم هۆکاری ڕاکێشانی یاریزانان بووم، چونکە تەنها سەرنجم لەسەر تیپەکەم و ژیانی تایبەتی خۆمە، ئەوەش بەسە بۆ من، بەڵام لە قووڵایی دڵمەوە دەڵێم کە رۆناڵدۆ هاتووەتە سعودیە دیارە کارێکی باشە.

باسی لەوەشکرد، ناتوانێت ئینکاری ئەوە بکات کە هەندێک کەس وەک نمونەیەک سەیری دەکەن، هەندێکجار بە شێوەیەکی ئەرێنی، هەندێکجاریش بە نەرێنی، بەڵام لە سەدا 90 باوەڕی وایە کە نمونەیەکی باشە.

روونیشیکردەوە، سەرەتا کە هات بۆ سعودیە پێیان دەوت شێت، بەڵام سەلماندی کە ئەوان هەڵەبوون، خولی سعودیە و وڵاتەکەش بەردەوامە لە گەشەکردن، من بەشێکم لەو گەشتە و دڵخۆشم لەگەڵیاندا.
بیلال کاکە