رۆناڵدۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەی پورتوگال کراوە

PM:05:06:14/03/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆی 40 ساڵ بانگهێشتی هەڵبژاردەی پورتوگال کراوە بۆ دوو یاری داهاتووی نەیشنز لیگ.

رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری پورتوگال لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاری داهاتوویان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی نەیشنز لیگ بەرامبەر هەڵبژاردەی دانیمارک بڵاوکردەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی مێژوویی ئەو هەڵبژاردەیە هەرچەندە تەمەنی بووەتە 40 ساڵ بەڵام لە لیستەکەدا بوونی هەیە و بەشداری ئەو دوو یارییە دەکات.

رۆناڵدۆ پێشتر بەشداری لە 217 یاری پورتوگالدا بەشداری کردووە و خاوەنی 135 گۆڵە کە گۆڵکاری مێژوویی یاریە نێودەوڵەتییەکانە لە جیهاندا و دوو نازناویشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

لە لیستەکەدا هەریەکە لە برونۆ فێرناندێز و ڤیتینها و رافاێل لیاو و رۆبن دیاز و بێرناردۆ سیلڤا دەبینرێن لەگەڵ هەریەکە لە پیدرۆ نیتۆ و گۆنچالۆ رامۆس.

دوای راگەیاندنی لیستەکە، رۆبێرتۆ مارتینێز رایگەیاند، دانیمارک هەڵبژاردەیەکی بەهێزە و لە هەردوو یاریەکەدا تووشی کێشەیان دەکەن بەڵام ئامانجی خۆیان ناگۆڕن ئەویش بردنەوە و گەیشتنە بە قۆناغی پێش کۆتایی.

خ . ک