AM:11:57:13/03/2025
508 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنی نەیشاردەوە
هەمیشە لە چامپیۆنز لیگ بە ریاڵ مەدرید دەدۆڕێن ئەنچیلۆتیش دەڵێت یارییەکی
بەهێزمان بەڕێکرد.
پاش شکستهێنانیان
بەرامبەر ریاڵ مەدرید، دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید رایگەیاند، لە
هەموو ساتێکدا بەباشی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردووە و هەلی گۆڵ تۆمارکردنیان درووست
کردووە بەڵام تەرکیزێکی باشیان نەبووە لەبەر ئەوەش نەینانتوانیووە هەلەکان بکەن بە
گۆڵ.
وتیشی: لێدانی سزا لە مەشقەکاندا جیاوازە لە لێدانی سزا لە یارییەکدا، پێموابێت
تۆپەکە دووجار بە پێیەکانی ئەلڤارێز کەوت، لەگەڵ ئەوەشدا شانازی بە
یاریزانەکانمەوە دەکەم، ریاڵ مەدرید هەمووکان لە چامپیۆنز لیگ لە ئێمە دەبەنەوە
بەڵام بە سەختی.
لەلایەکی ترەوە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید
رایگەیاند، یارییەکی بەهێزیان هەبووە و بەهۆی ئەوەی لەسەرەتاوە گۆڵیان لێ
تۆمارکراوە یارییەکە قورس بووە لەسەرییان، ئەتلەتیکۆش بەشێوەیەکی نایاب بەرگرییان
کردووە و وایانکردووە تیپەکەی نەتوانێت هەلی گۆڵ تۆمارکردن درووست بکات.
وتیشی: ئێمە ویستمان یارییەکە تەواو بکەین پێش ئەوەی بچێتە
لێدانە یەکلاکەرەوەکان، کاماڤینگا زۆر یارمەتیدەر بوو، چوامینیم گۆڕانکاریپێکرد
چونکە کارتی زەردی هەبوو، برایم هاتە ناو یارییەکەوە و کاریگەرییەکی گەورەی
دروستکرد، مێندیش پێکانی هەبوو.
جەختی لەسەر ئەوەشکردوەوە، سەرەتا وابڕیاربووە کۆتا
لێدان بە ئێندریک ببەخشێت بەڵام کاتێک بینویەتی یاریزانەکە کەمێک ترسی هەبووە
سپاردوویەتی بە رۆدیگێر و ئەویش بە سەرکەوتووی جێبەجێی کردووە.