لیکۆڵینەوە لەگەڵ پیکێ دەستیپێکرد

PM:05:31:14/03/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیکۆڵینەوە لەگەڵ پیکێ دەکرێت بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و یاریزانەکەش خۆی بە بێتاوان دەزانێت.

لە ماوەی رابردوودا، جیرارد پیکێی بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە تۆمەتبار کرا بە وەرگرتنی پارە بۆ کۆمپانیایەکی تایبەت بە خۆی بەرامبەر ئەوەی کار بکات کە جامی سوپەری ئیسپانیا لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەبچێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاندووە، دادگای ئیسپانیا لێکۆڵینەوەکانی لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستپێکردووە لەسەر ئەو بابەتە کە لە ساڵی 2019دا رویداوە لەو کاتەی کە لویس رۆبیالێس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بووە.

رونیشکردووەتەوە کە پیکێ بەوە تۆمەتبارە ساڵانە بڕی چوار ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت بە کۆمپانیاکەی کە ئەوەش گەندەڵیەکی گەورەیە و ئەگەر ساغببێتەوە بەسەریدا ئەوا سزایەکی قورس دەدرێت.

دەشڵێت، ئەو یاریزانە بێتاوانی خۆی لەو بابەتە راگەیاندووە و تەنانەت سەرجەم بەڵگەنامەکانیشی پێشکەشی دادگا کردووە کە هیچ کاریگەریەکی لەسەر رازیکردنی بەرپرسانی تۆپی پێی ئیسپانیا نەبووە تا جامی سوپەر لە سعودیە ئەنجامبدەن.

خ . ک