PM:06:07:14/03/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤاندۆڤسکی چاوەڕێیە بەرشەلۆنە پاداشتی بدەنەوە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ یەک وەرزیتر.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی ساڵی 2022 بەرامبەر بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ و بە گرێبەستێک تا هاوینی ساڵی 2026 لە یانەی بایرن میونشنەوە پەیوەندیکرد بە بەرشەلۆنەوە.
بە پێی خاڵێکی ناو گرێبەستەکە و رێککەوتنی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە ئەگەر ئەو یاریزانە بەردەوام بوو لەسەرەکی بوون ئەوا دەبێت گرێبەستەکەی تا هاوینی ساڵی 2027 نوێبکرێتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لە ئێستادا چاوەڕێی ئەوە دەکات لەلایەن یانەکەیەوە پاداشت بدرێتەوە و دیارییەکی گەورەی پێشکەش بکەن.
رونیشیکردووەتەوە کە کارگێڕی یانە کەتەلۆنییەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی گرێبەستێکی نوێن کە پێشکەشی لیڤاندۆڤسکی بکەن بەرامبەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا بۆ یەک وەرزیتر کە ئەوەش لە کۆتایی ئەم مانگەدا روودەدات و بە ئەگەری زۆریشەوە مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە کەم دەکرێتەوە لە گرێبەستە نوێیەکەدا.
خ . ک