PM:04:06:14/03/2025
56 جار خوێندراوەتەوە
+
-
محەمەد سەڵاح بە باشترین یاریزانی مانگی رابردوو دیاریکرا و مۆیس خەڵاتی
باشترین راهێنەری پێبەخشرا.
پێگەی فەرمی خولی نایابی ئینگلتەرا بڵاویکردەوە، محەمەد سەڵاحی میسڕی و
هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پریمەر لیگ
دیاریکراوە کە پەیوەندی بە ئاستی پاڵێوراوەکانەوە هەبووە.
محەمەد سەڵاح ژمارە پێوانەییەکەی پێشووتری هاری کەین و کون ئەگوێرۆی
یەکسانکردەوە کە هەریەکەیان حەوت جار ئەو خەڵاتەیان بەدەستهێناوە و زۆرترینە لە
مێژووی خولەکەدا، جگە لەوەش دووەمجارە لەم وەرزەدا بە باشترین یاریزانی مانگی
هەمان خول دیاری دەکرێت.
هێرشبەرە میسڕییەکە کێبڕکێی خەڵاتەکەی لە هەریەکە لە دۆمینیک سۆبۆسلای و
بێتۆ و فیلیپ ماتێتا و سپێنز بردووەتەوە، لەو مانگەشدا بەشداری 10 گۆڵی کردووە لە
شەش یاری یانەکەیدا.
لەسەر ئاستی راهێنەرانیش، داڤید مۆیسی ئیڤەرتۆن خەڵاتی باشترین راهێنەری
هەمان مانگی پریمەر لیگی بەدەستهێناوە دوای بردنەوەی خەڵاتەکە لە ئارنی سلۆت و
ئانجی پۆستیکۆگلو وە هەروەها مارکۆ سیلڤا و ئۆلیڤەر گلاسنەر.
گۆڵەکەی میتۆمای یاریزانی برایتۆن بەرامبەر چێڵسی بە جوانترین گۆڵی هەمان
مانگی پریمەر لیگ دیاریکراوە.
خ . ک