AM:11:19:14/03/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی گەیشتووەتە رێكەوتنی كۆتایی لەگەڵ كوێندای پورتوگالی
و پاش مۆندیالی 2026 دەیگوازێتەوە.
یانەی چێڵسی ئینگلیزی گرێبەست لەگەڵ جیۆڤانی
كوێندا ئەستێرەی لاوی پۆرتوگالی یانەی سپۆرتینگ واژۆ دەكات، كوێندای
تەمەن 17 ساڵان لە ساڵی 2024 لە ریزەكانی سپۆرتینگی ژێر 17 ساڵان بەرزكرایەوە بۆ تیپی
یەكەم.
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، چێڵسی
لەگەڵ یاریزانە لاوەكە گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی و پشكنینە پزیشكیەكانی بە نهێنی بۆ كراوە.
رۆمانۆ باسی لەوەشكردووە،رێككەوتنی هەردوو یانە كۆتاییهاتووە و كوێندا
بەڵێی بۆ پڕۆژەی چێڵسی و پلانەكانی ئێنزۆ مارێسكا كردووە، بەڵام تاوەكو دوای كۆتاییهاتنی جامی جیهانی 2026 لە یانەكەی دەمێنێتەوە و
دواتر پەیوەندی بە بلوزەوە دەكات.
لەلایەكی تریشەوە
رۆژنامەنووسی زە ئەتڵەتیك، دەیڤید ئۆرنشتاین كۆمەڵی زانیاری خستووەتەڕوو كە تییدا
ئاماژەی بەوەداوە گرێبەستی یاریزانەكە بۆ ماوەی حەوت بۆ هەشت ساڵ دەبێت و سپۆرتینگ
لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی 45 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
كوێندا لەم وەرزەدا لەگەڵ سپۆرتینگ بەشداری لە 43
یاریدا كردووە و تێیدا خاوەنی دوو گۆڵ و هەشت ئەسیستە.