PM:02:36:14/03/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لیستی یاریزانانی
بۆ دوو یاری داهاتوویان بڵاوکردەوە و چەند گۆڕانکارییەک دەبینرێت.
تۆماس توخێلی یەکەم پێکهاتەی خۆی وەک
راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بڵاوکردەوە بۆ دوو یاری داهاتووی سێ شێرەکان
بەرامبەر ئەلبانیا و لیتوانیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، گرنگترین خاڵ لەم لیستەدا
گەڕانەوەی مارکوس ڕاشفۆردە دوای نزیکەی ساڵێک دوورکەوتنەوە لە هەڵبژاردەکە.
لە لیستەکەدا دوو یاریزانی نوێ دەبینرێن
کە بۆ یەکەمجار بانگهێشتکراون ئەوانیش، دان بێرنی بەرگریکاری یانەی نیوکاسڵ و
مایڵز لویس سکێڵی تەمەن 18 ساڵانی یاریزانی ئارسناڵە.
لەلایەکی ترەوە، جاک گریلیچ لە
لیستەکەدا نابینرێت، چەند یاریزانێکی تریش بەهۆی پێکانەوە دوورخراونەتەوە کە
ئەوانیش بریتین لە، هاری ماگوایەر، جۆن ستۆنز، بوکایۆ ساکا، کۆبی ماینو و نۆنی
مادویکی.
دیارترین یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی
لیستەکەش بریتین لە، پیکفۆرد وەک پارێزگاری گۆڵ، ریس جەمیس و واڵکەر و مارک گێهی
لە هێڵی بەرگری، هەرچی یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستیشە بریتین لە، بیڵینگهام، هێندرسۆن،
ئێزی، پاڵمەر، کۆرتیس جۆنس و دیکلان رایس و مۆرگان رۆجەرس.
وە یاریزانان، فۆدین و هاری کەین و راشفۆرد دیارترین
هێرشبەرەکانی لیستەکەی تۆخێلن.