ئەستۆن ڤێلا دەیەوێت گرێبەستی ئەسینسیۆ بكات بە هەمیشەیی

PM:12:00:14/03/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەستۆن ڤێلا دەیەوێت گرێبەستی ئەسینسیۆ بكات بە هەمیشەیی و ئامادەیە پارەی گواستنەوەی بدات.

ماركۆ ئەسێنسیۆ كە لە مێركاتۆی زستانە ریزەكانی پاریس سان جێرمانی بە خواستن بەرەو ئەستۆن ڤێلا بەجێهێشت، لەگەڵ یانە نوێیەكەی درەوشاوەتەوە و پاش بەشداریكردن لە هەشت یاریدا حەوت گۆڵی تۆماركردووە.

لە ئێستاشدا پاش تێپەڕبوونی ماوەیەكی كەم ئاستە بەرزەكەی ئەستێرە 29 ساڵانە ئیسپانییەكە وایكردووە، بەرپرسانی یانەی ئەستۆن ڤێلا بیر لە گواستنەوەی بكەن بە هەمیشەیی.

لەو بارەیەوە تۆڕی گیڤ می سپۆرت باسی لەوەكردووە، یانەكەی پریمەر لیگ ئامادەیە 12 ملیۆن پاوەند بدات بە پاریس سان جێرمان و بە شێوەیەكی هەمیشەیی ماركۆ بگوازێتەوە بۆ ڤێلا پارك.

ئەستۆن ڤێلا لە ئێستادا لە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنز لیگە و تێیدا روبەڕووی پاریس سان جێرمان دەبێتەوە، لە پریمەر لیگیش پلەی هەشتەمیان گرتووە چوار خاڵ لە ناوچەی گەیشتن بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو دوورن.