لیستی هەڵبژاردەی فەرەنسا بڵاوکرایەوە

PM:05:43:13/03/2025

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیستی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ دوو یاریی داهاتوو بڵاوکرایەوە و سێ یاریزانی ریاڵ مەدرید و یاریزانێکی بەرشەلۆنەی تێدایە.

دیدیە دیشامپی راهێنەری فەرەنسا لیستی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەی کڕواتیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بڵاوکردەوە سێ یاریزانی ریاڵ مەدرید و یاریزانێکی بەرشەلۆنەش لەخۆدەگرێت.

لە لیستەکەدا چێڤالیێر، مایک ماینان، بریک سامبا سەرکردایەتی هێڵی گۆڵ دەکەن، هەروەها جۆناسان کلاوس، لوکاس دین، تیۆ هێرناندێز، ئیبراهیم کۆناتێ، جولێس کۆندی،بێنجامین پاڤارد، ویلیام سالیبا و دایۆت ئۆپامیکانۆ وەک بەرگریکار ناویان هاتووە.

هەروەها لە هێڵی ناوەڕاستی کەڵەشێرەکان هەریەکە لە، ئیدواردۆ کاماڤینگا، ماتیۆ گوێندۆوزی، مانو کۆنێ، ئەدریان رابیۆت، ئۆریلیان چوامینی و وران زایر ئیمری دەبیندرێن.

هەرچی هێڵی هێرشبەرە کیلیان مباپێی یاریزانی ریاڵ مەدرید سەرکردایەتییان دەکات و ناوی هەریەکە لە برادلی بارکۆلا، عوسمان دیمبلی، کۆلۆ موانی، مارکۆس تورام،مایکل ئۆلیس و دیزیری دۆوی هاتووە.

بڕیارە هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان لە 20 و 23ـی ئەم مانگە یاریی چوون و گەڕانەوە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر کڕواتیا ئەنجام بدەن.
بیلال کاکە
Image