PM:01:23:14/03/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپول دەیەوێت لە
هاویندا ریزەكانی بە تەواوی بەهێزبكات و پێنج یاریزانیشی دیاریكردووە
بیانگوازێتەوە.
یانەی لیڤەرپول لەم
وەرزەدا ئاستیكی بەرزی پێشكەش كردووە و بە جۆرێك بە رادەیەكی زۆر پریمەر لیگی
یەكلایكردووەتەوە، بەڵام لە چامپیۆنز لیگ لە قۆناغی 16 پاش رووبەڕووبوونەوەی پاریس
بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكستی هێنا و ماڵئاوایكرد.
لە ئێستاشدا یانەكە
دەیەوێت وەرزی داهاتوو ریزەكانی بە گواستنەوەی چەند یاریزانێك بەهێزتر بكات و
ماڵپەڕی كاوت ئۆفسایدیش پلانی ریدزی بۆ هاوینی ئەمساڵ خستووەتەڕوو.
بەپێی ماڵپەڕەكە،
بەرپرسانی لیڤەر پێنج یاریزانیان دیاریكردووە تا لە هاویندا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ
بكەن، دیارترینیشیان ئەلێكساندەر ئیزاكی سویدی و هێرشبەری نیوكاسڵە، وە یانەكە هەر
لە نیوكاسڵ چاویان لە گواستنەوەی دوو یاریزانی ترە ئەوانیش ئەنتۆنی گۆردۆن و لوێس
هاڵی ئینگلیزیین.
دوو یاریزانەكەی تر كە
لیڤەرپول دەیەوێت بیانگوازێتەوە بریتین لە ماتیۆس كونها لە وڵڤەرهامپتۆن و جواو
پێدرۆی هێرشبەری برایتۆن، ئامانجی سەرەكی یانەكەش لەم گواستنەوانە بەهێزكردنی هێڵی
هێرشبردن و دۆزینەوەی هێرشبەرێكی نوكی گونجاوە لەگەڵ پلانەكانی ئارنی سلۆتی
راهێنەر.