مارێسکا: پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەمان کارێکی باش بوو

PM:12:40:14/03/2025

52 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارێسکا دوپاتیکردەوە پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەیان کارێکی باش بووە و دڵخۆشین بە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.

ئینزۆ مارێسکای راهێنەری چێڵسی دوای بردنەوەیان لە کۆپنهاگن رایگەیاند، لە کۆتا چوار یاریدا توانیویانە تۆڕی گۆڵەکەیان لە سێ یاریدا بە خاوێنی رابگرن ئەوەش هەنگاوێکی باشە.

مارێسکا وتی، گەیشتنمان بە قۆناغی چارەکی کۆتایی کارێکی گرنگە و دڵخۆشین چونکە بە ئاستێکی نایابەوە ئەم قۆناغەمان تێپەڕاند، ئێستا ئامانجەکەمان گەیشتنە بە قۆناغی پێش کۆتایی.

وتیشی، لە ئێستادا سەرنجمان تەنها لەسەر یاری داهاتووە لە خولی ئینگلتەرا و دەمانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنین لە پێناو ئەوەی پێش یارییە نێودەوڵەتییەکان هاندەران دڵخۆش بکەین.

دەشڵێت، دیۆسپێری هاڵ ئاستێکی زۆر نایابی پێشکەشکرد و پێگەی خۆی لە یاریگادا دۆزیوەتەوە، ئەو بەردەوام بەردەوام هەوڵدەدات لەبەرئەوە شایستەی ئەوە بوو هەلی پێبدرێت.

خ . ک