لیستی ئیسپانیا بۆ دوو یاری داهاتوو بڵاوکرایەوە

PM:02:09:14/03/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەسێنسیۆ بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا و حەوت یاریزانی بەرشەلۆنەش لە لیستەکەدان.

لویس دی لا فۆنتی راهێنەری ئیسپانیا لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاری داهاتووی نەیشنز لیگ بەرامبەر هۆڵەندا بڵاوکردەوە کە لە 29 یاریزان پێکهاتوون.

رائول ئەسێنسیۆی بەرگریکاری ریاڵ مەدرید بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کراوە ئەوەش دوای ئەوەی بەرگریکارەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتوە.

لە لیستەکەدا حەوت یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەش بانگهێشتکراون کە ئەوانیش لامین یامال و پێدری و دانی ئۆلمۆ و فێران تۆرێس و کاسادۆ و کۆبارسی و ئینیگۆ مارتینێزن.

گرنگترین یاریزانەکانی تری پێکهاتەکەش بریتین لە ئۆنای سیمۆن و داڤید رایا و پێدرۆ پۆرۆ و زوبیمێندی و فابیان رۆیز لەگەڵ نیکۆ ویلیامز و ئەلڤارۆ مۆراتا و ئۆیارزابال.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی نەیشنز لیگدایە و لە 20 و 23ی ئەم مانگەدا لە یاری چوون و گەڕانەوەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی هۆڵەندا یاریدەکات و براوەیان دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.

خ . ک