ئەمۆریم: برۆنۆ متمانەی بە هاوڕێكانی نییە

AM:10:30:14/03/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمۆریم دوپاتیكردەوە لە بەرەوپێشچووندان و باسی لە چەند یاریزانێك و بارودۆخی تیپەكەشی كرد.

پاش بردنەوەیان لە ریاڵ سۆسیداد و گەیشتنیان بە قۆناغی چارەكی كۆتایی یۆرۆپا لیگ، رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری مانچستەر یونایتد رایگەیاند، یارییەكی باشیان ئەنجامداوە و یاریزانەكانی زۆر وریاتر لە پێشتر مامەڵەیان دەكرد و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە لە رێگەیەكی درووست دان.

وتیشی: خەریكە فێردەبم چۆن یاریزانی وەک کاسیمیرۆ بەکاربهێنم، هەم ئەو و چ چەند یاریزانێکی دیکە، بە بژاردەی سنووردارەوە، هەوڵدەدەین بیانخەینە باشترین شوێن و ئەوەش یارمەتیدەرێکی زۆرمان دەبێت، ئامانجیش لەم كارە دۆزینەوەی باشترین چارەسەرەکانە بۆ تیپەكەمان.

باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا هۆیلاند وەك یاریزانێكی ژمارە 10 ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و تەنیا شت كە پێویستیەتی گۆڵ تۆماركردنە، لەبارەی برۆنۆش ئاماژەی بەوەدا، یاریكردن ئەو قورسە چونكە خواستیكی زۆری بۆ بردنەوە هەیە، هەندێك جاریش پێگەی خۆی دەگۆڕێت و متمانەی بە هاوڕێكانی نییە، ئەمەش وایكردووە هەست بە دڵەڕاوكێ بكات.

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، هۆكاری بردنەوەكەیان كەمی یاریزانانی سۆسیداد نەبووە و یاری داهاتووشیان بەرامبەر لیۆن بەهێز دەبێت.