AM:09:49:14/03/2025
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیكۆ مەدرید دەیەوێت لە ئەگەری رۆیشتنی گریزمان بە گواستنەوەی دیبالا جێگەكەی پڕبكاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئێل ناسیۆنال، چاوەڕوان دەکرێت هاوینی داهاتوو ئانتوان گریزمان ئەتلەتیكۆ مەدرید جێبهێڵێت و نزیكترین شوێنیش كەی بۆی بڕوات خولی ئەمریكییە، سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە یانەی پاریس سان جێرمان گرنگی بە تواناکانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەدەن.
هەمان تۆڕ باسی لەوەشكردووە، هەرچەندە ئەستێرە ئەرجەنتینەکە لەژێر راهێنەرایەتیکردنی کلاودیۆ رانیێریدا ئاستی درەوشاوەتەوە و یەکێکە لە یاریزانە متمانەپێکراوەکانی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە بەڵام رۆخی بلانکۆ چاویان لە گواستنەوەیەتی بۆ شوێنگرتنەوەی گریزمان.
پاولۆ بەشداری لە 34 یاری كردووە لەم وەرزە لەگەڵ رۆما و تێیدا خاوەنی هەشت گۆڵ و چوار ئەسیستە، یانەكەشی لە پێناو گەیشتن بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو دەجەنگێت و لە ئێستادا پلەیی حەوتەمی سێریا ئەی گرتووە و شەش خاڵ لە ناوچەی گەیشتن بە پاڵەوانێتییە مەزنەكەی ئەوروپا دوورە.