لە یۆرۆپا لیگ مان یونایتد و تۆتنهام گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی

AM:01:03:14/03/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یۆرۆپا لیگ مان یونایتد و تۆتنهام گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و سۆسیداد ماڵئاواییکرد.
لە قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ و لە یارییەکانی گەڕانەوەدا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری یانەی ریاڵ سۆسیدادی ئیسپانی کرد.
یاریەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی مان یونایتد کۆتاییهات، گۆڵەکانی مان یونایتد برونۆ فێرناندێز سێ گۆڵ و دیۆگۆ دالۆت تۆماریانکرد، ئۆیارزابال تاکە گۆڵەکەی سۆسیدادی کرد.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی تۆتنهام رووبەڕووی ئەلکەمار بووەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
خ . ک