کۆنفرانس لیگ.. چێڵسی گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی

AM:12:59:14/03/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کۆنفرانس لیگ چێڵسی گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و فیۆرینتینا و بیتیس بردنەوەیان بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی کۆنفرانس لیگ، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانەی کۆپنهاگنی دانیمارکی کرد.
یاری چوون بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی چێڵسی کۆتاییهاتبوو، لە تایمی یەکەمی ئەم یاریەشدا هیچ کام لە هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 55 دۆسپێری هال گۆڵێکی بۆ چێڵسی تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، هەردوو یانەی فیۆرینتینا و ریاڵ بیتیس رووبەڕووی باناسیناکۆس و ڤیتۆریا گیمارێش بوونەوە و بردنەوەیان بەسەردا بەدەستهێنان.
بە ئەنجامی یارییەکانی چوون و گەڕانەوە، یانەکانی چێڵسی و فیۆرینتینا و ریاڵ بیتیس گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و کۆپنهاگن و باناسیناکۆس و ڤیتۆریا گیمارێش ماڵئاواییانکرد.
خ . ک