AM:12:30:14/03/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە ئیتیحاد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ریاز هێنا و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزتر کرد.
لە یارییەکی هەفتەی 25ی خولی سعودیە یانەی ئیتیحاد لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریازی کرد.
تایمی یەکەم، ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیکبوو، هیچ لایەکیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
لە تایمی دووەمدا، سەرەتا دیابی لە خولەکی 51 ئیتیحادی پێشخست، بەڵام ئیبراهیم بایش لە خولەکی 82ئەنجامەکەی بۆ ریاز هێنایەوە خاڵی دەستپێک.
یارییەکە نزیکبوو لە کۆتایی هاتن بەڵام ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ ئیتیحاد هەژمارکرد و کەریم بنزیمە بە سەرکەوتوویی گۆڵی دووەمی ئیتیحادی پێ تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی یانەکەی جەددە کۆتایی هات، بەو ئەنجامە ئیتیحاد بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ بێ رکابەر پێشەنگی ریزبەندیی گرتووە.
بیلال کاکە