رۆنی هێرشی کردە سەر یاریزانانی مان یونایتد

PM:11:38:13/03/2025

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆنی نەیشاردەوە مان یونایتد پێویستی بە گۆڕانکاری گەورە هەیە و 10 بۆ 15 یاریزان هەن پێویستە یانەکە جێبهێڵن.

لە چاوپێکەوتنێکدا واین رۆنی ئەستێرەی پێشووی مانچستەر یونایتد هێرشی کرد سەر یاریزانانی شەیتانە سوەکان و رایگەیاند، ئەوان دەترسن و 10 بۆ 15 یاریزان هەن دەبێت ریزەکانی ئەو یانەیە جێبهێڵن.

دوپاتیشیکردەوە، ئەستەمە بەو یاریزانانە مان یونایتد بگەڕێتەوە، ئەوان لە یاریکردن دەترسن، دۆڕاون و یانەکە ناتوانێت بەو یاریزانانە کێبڕکێ لە هیچ پاڵەوانێتییەک بکات.

رۆنی دەڵێت:پێموایە عەقڵیەتێکی دیاریکراو هەیە کە شتەکان بە باشی ناڕوات، ئەو عەقڵیەتە لە نێو یاریزانەکان گوازراوەتەوە و کەسیس بەرپرسیاریەتی هەڵناگرێت، لەبەر ئەوە پێویستی بە گۆڕانکاری گەورە هەیە.

وتیشی: پێموایە برۆنۆ فێرناندز تاکە کەسە کە بەردەوام لە ئاستێکی بەرزدایە، هەندێکجار برونۆ بێزارت دەکات، بەڵام تاکە کەسە کە بەردەوامە لە بەخشین و دەجەنگێت لەپێناو یانەکە.
بیلال کاکە