ئیمەیڵێک یامالی لە چوون بۆ ئیسپانیۆل گەڕاندوەتەوە

PM:06:32:14/02/2025

496 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یامال نزیک بووە لە پەیوەندی بە ئیسپانیۆلەوە بکات بەڵام بەرشەلۆنە بە ئیمێڵێک هەموو شتێکی گۆڕیووە.

لە مانگی یەکی ساڵی 2015، لامین یامال لە لێواری پەیوەندیکردن بوو بە یانەی ئیسپانیۆل پێش ئەوەی پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات، بەڵام ئیمەیڵێک چارەنووسی یەمال و بەرشەلۆنەی گۆڕی.

تۆڕی جیجانتێس ئیمەیڵێکی بڵاوکردەوە کە ئۆسکار هێرناندێز نوێنەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ مارک سێرای ناردووە کە یەکێکە لە ناوەندەکانی یانەی لا تۆرێتا، بە مەبەستی خێراکردنی گواستنەوەی منداڵێک کە 10 ساڵ پێش ئێستا ناوی بوو بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان، ئەو منداڵەش لامین یەمال بوو.

ئۆسکار هێرناندێز بە جیرارد ڕۆمیرۆی رۆژنامەنووسی ڕاگەیاند، لە یەکەم تاقیکردنەوەی یاریزانەکە پاش پێنج خولەک بڕیاریدا گرێبەستی لەگەڵ بکەن چونکە بەهرەدار بووە و دواتریش یاریزانەکە خۆی لە تۆپی پێدا دۆزیوەتەوە.

وتیشی: زانیمان لا تۆرێتا لەگەڵ ئیسپانیۆل نزیکە لە ڕێککەوتن، لەبەر ئەوەش بڕیارماندا هەنگاوەکانی گواستنەوەی لامین یامال خێراتر بکەین.

ئەو ئیمەیلەی کە لە ساڵی 2015 رێگربوو لە چوونی ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە بۆ یانەی ئیسپانیۆل تێیدا هاتووە: بەڕێز مارک بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی هەفتەی پێشوو کردمان دەمانەوێت ئەو مناڵەی ناوی یامالە و لە دایکبووی ساڵی 2007ە سەردانمان بکات و تاقیکردنەوە ئەنجامبدات، ئێمە رێکەوتنمان لەگەڵ یانەی لا تۆرێتا کردووە و چاوەڕێی یاریزانەکە دەکەین لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا سەردانی یانەی بەرشەلۆنە بکات.