PM:06:03:14/02/2025
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دوو هۆکار رێگرە لە چوونی یۆکیرێس بۆ مانچستەر یونایتد و
یاریزانەکە دەیەوێت لە چامپیۆنز لیگ یاری بکات.
ڤیکتۆر یۆکیرێس لە ماوەی دوو وەرزی رابردوو وەک یەکێک لە
باشترین گۆڵکەرەکانی ئەوروپا خۆی سەلماندووە، لە مێرکاتۆی ئەم زستانەش ناوی بە چەند
یانەیەکەوە بەسترایەوە کە دیارترینیان مان یونایتد بوو بەڵام یاریزانەکە بڕیاریدا
تا هاوین چاوەڕێ بکات و پاشان یانەیەک بۆ داهاتووی هەڵبژێرێت.
لە ئێستادا بە پێی بڵاوکراوەیەکی تۆڕی زە ئەتڵەتیک، ئەستێرە
سویدییەکە پەیوەندی بە شەیتانە سورەکانەوە ناکات و دوو هۆکاریش هەیە کە وادەکات
نەڕواتە یانەکەی شاری مانچستەر.
رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، ڤیکتۆر دەیەوێت پەیوەندی بە
یانەیەکەوە بکات کە لە چامپینز لیگ بەشداربێت بەڵام لە ئێستادا ئەو رووداوە بۆ مان
یو بە تەواوی قورس بووە چونکە لە پلەی 13یەمی پریمەر لیگ دێن، یانەکە لە دۆخی
پاڵەوانبوونیان لە یۆرۆپا لیگیش دەگەن بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو بەڵام بەپێی
ئاستی یانەکە لە ئێستادا ئەو بابەتەش قورسە روودانی.
ئەتلەتیک هۆکاری دووەمی نەچوونی یاریزانەکەی بۆ مان
یونایتد بۆ سیاسەتی راتکڵێفی هاوخاوەنی یانەکە گەڕاندەوە و ئاماژەی بەوەکردووە،
سەرۆکەکە نایەوێت بڕە پارەیەکی زۆر لە یاریزانێکدا خەرجبکات کە هاوینی داهاتوو
تەمەنی دەبێتە 27 ساڵ.