PM:05:14:14/02/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
راتکڵیف
بەنیازە لە پێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانی مانچستەر یونایتد بەشێکی تر لە کارمەندانی
یانەکە دەربکات.
هاوینی
ساڵی رابردوو رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردەوە، گروپی ئینیۆسکە خاوەندارێتی
زیاتر لە %25ی پشکەکانی مانچستەر یونایتد دەکات، دەستیکردووە بە پێداچوونەوە بە
تەواوی خەرجییەکانی یانەکە و هەوڵی کەمکردنەویانی داوە بۆ ئەو مەبەستەش لە کۆی هەزار
و 112 کارمەند، 800 کارمەندی لە کارەکانی دوورخستوەتەوە.
لە
نوێترین پێشهاتدا کە رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، راتکڵیف باوەڕی وایە
بڕیاری لابردنی 200 کاری دیکە لە یونایتد هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ یارمەتیدانی
یانەکە لە دوورکەوتنەوە لە مەترسیی مایەپووچبوون.
لە
بڕیارەکانی ساڵی رابردوودا هاوخاوەنە ئینگلیزیەکە توانی بڕی 40 بۆ 45 ملیۆن پاوەند
بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی یانەکەی، لە ئێستاشدا دەیەوێت ئەو بڕە زیاتر بکات و چاوی
لەوەیە 100 بۆ 200 کارمەند لە پیشەکانیان دووربخاتەوە.
بیرۆکەی
ئەم کەمکردنەوەیە بۆ خراپی ئاستی یانەکە دەگەڕێتەوە چونکە ئەگەر مان یونایتد بەشداری
لە چامپیۆنز لیگ نەکات ساڵانە 10 ملیۆن پاوەند لە گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای
ئەدیداس دادەشکێندرێت.