PM:08:44:28/01/2025
380 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک رایگەیاند
یاریکردن بەرامبەر ئەتڵانتا ئاسان نابێت چونکە یەکێکن لە باشترین یانەکانی ئێستای
جیهان.
هانسی فلێک پێش روووبەرووووبونەوەی
ئەتڵانتا وتی کاتێک شتێکی باش لەبارەی چیزنیەوە دەڵێم، هەندێک کەس پێیان وایە ئەوە
لاوازییەکە بۆ ئیناکی پینیا دەگەرێتەوە و ئەوەش وا نییە.
فلێک وتیشی کاری من بڕیاردانە، بۆ منیش
چیزنی خاڵی بەهێزی ئەوەیە ئەزموونی هەیە و لەگەڵ تیپەکەم و یاریدەدەرەکانم بەم
هۆکارە یاری بەو گۆڵچییە دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد ڕێزێکی زۆری بۆ گاسپێرینی و
کارەکانی لەگەڵ ئەتالانتا هەیە، سەرسامم بە شێوازە ناوازەکەی لە یاریکردن، بەو پێیەی
لە هەموو یاریگادا یەک بە یەک یاری دەکەن، دەبێت ئاگاداری ئەوە بین چونکە ئەوان گۆڵێکی
زۆر تۆمار دەکەن و یاریکردن بەرامبەریان ئاسان نابێت.
سەبارەت بە ئامادەنەبوونی ئەستێرەی یانەی
ئەتالانتا، لوکمان، بەهۆی پێکانەوە، وەڵامی دایەوە و وتی، ڕوونە کاتێک بیری یاریزانێکی
گرنگی لەم شێوەیە دەکەیت، کاریگەری لەسەر تۆ دەبێت، بەڵام گاسپێرینی تیپەکەی بە
باشی دەناسێت و شێوازی یاریکردنی دەگۆڕێت لە نەبوونی ئەستێرەکانیدا.
چ.س